ڕۆژی ڕابردوودا ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی و لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران، ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کۆمەڵێک لە خەڵکی گوندی وەرتوون، لە بەردەم بینایی ئۆستانداری ئیسفەهان، کۆمەڵێک لە پشکدارانی زەرەرمەندی بازاڕی بوورس لە بەردەم بینایی سەرەکیی بوورس لە تاران، کۆمەڵێک لە جووتیارانی شاری میناب لە ناوچەی هەشتبەندی ئەو شارە، کۆمەڵێک لە خاوەن پاسەکانی شاری سیریک لە بەردەم بینایی فەرمانداری ئەو شارە و هەروەها کۆمەڵێک لە جووتیارانی ناڕازیی ئیسفەهان لە بەردەم بینایی فەرمانداریی ئەو شارە.
هەروەها ناڕازییان دەڵین: دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڵێنی جۆراوجۆری زۆریان پێداوین، بەڵام تا ئێستا نەک هەر جێبەجێیان نەکردووە بەڵکوو هیچ گرینگییەکیشیان بە دۆخی ژیانمان نەداوە و دۆخی بژێوی ژیانمان لەوپەڕی خراپیدایە.












