بەشێک لە پاساژی کۆرپە لە شاری سنە بەهۆی ئەگرکەوتنەوە بەهۆکاری ناڕوون سووتاوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییە نێوخۆێیەکان بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، پاساژی کۆرپە هەڵکەوتوو لە شەقامی فیردۆسی شاری سنە بەهۆکاری ناڕوون ئاگری تێبەربووە و بەشێکی بەرچاو لەو پاساژە لە نێو ئاگردا سووتاوە.
پاساژی کۆرپە ناوەندێکی کڕین و فرۆشتنی گەورەی جلوبەرگە لە سنە، کە لە کاتی ئاگرکەوتنەوەکەدا زۆربەی دووکانەکان، خەسار وزیانیان لێکەوتووە.
شایانی باسە بەرپرسی ئاگر کوژێنەوەی شاری سنە ڕایگەیاندوو کە لەم ئاگرکوتنەوەدا بە خۆشحاڵییەوە زەرەر وزیانی گیانی نەبووە و تەنیا زئانی ئابووریی بووە.











