زبێد خانم شه‌رافه‌تی دایكی شه‌هید عه‌لی جه‌هانگیری پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندان، له مه‌هاباد كۆچی دوایی كرد.
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید عه‌لی جه‌هانگیری كه له مه‌هاباد و ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری به بنه‌ماڵه‌ی به‌فراوه‌كان ناسراوان، له سه‌ره‌تای دامه‌زرانی كۆماری كوردستانه‌وه تا ئێستا وه‌فاداری ڕێبازی كۆمار و حیزبی دێموكرات بوون و له‌م پێناوه‌دا ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه، چه‌ندین شه‌هیدیان پێشكه‌شی ڕێگای ڕزگاری كوردستان و حیزب كردووه و زۆر جاران تووشی زیندان و ئه‌شكنجه و ئازار بوون.
كه‌سایه‌تیی نه‌رم‌ونیان و پڕ له میهری زبێدخانم ببوو به باوه‌شێك بۆ هه‌موو پێشمه‌رگه‌كانی هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ری عه‌لی كوڕی و، تا دواهه‌ناسه دڵه‌كه‌ی بۆ حیزب و گه‌ل لێی دا.
شه‌هید عه‌لی به بیری نه‌ته‌وه‌یی بنه‌ماڵه گۆش كرا و له داوێنی زبێد خانمی گه‌لدۆست و حیزب خۆشه‌ویست‌دا په‌روه‌رده بوو و دواجار به ده‌ستی ڕێژیمی جینایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی ئێعدام كرا. شایانی ئاماژه پێكردنه زبێد خانم خه‌سووی مامۆستا ناسر باباخانی، هاوڕێ و دۆستی حیزبی دێموكراتی كوردستان بوو، هه‌روه‌ها دایكی كه‌سایه‌تیی نیشتمان‌پەروەر و وه‌رزشکاری ناسراوی مه‌هاباد و ناوچه، نه‌مر كاك سمایل شه‌رافه‌تیش بوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی زبێد خانم شه‌رافه‌تی سه‌ره‌خۆشیی له بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری ده‌كا و خۆی به شه‌ریك و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ.