ڕێژیمی ئێران چاوەڕێی دەوڵەتی جۆ بایدێن دەکات بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنی بەرجام، بەڵام فەرانسە ڕووبە ڕێژیمی تاران ڕایگەیاند؛ بۆ ئەوەی ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ بەرجام دەبێ ڕێژیمی ئێران پابەندی هەموو بەڵێنەکانی خۆی بێ.
ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، سەرۆکایەتیی فەرانسە ڕایگەیاند؛ ڕێژیمی ئێران ئەگەر بیهەوێ ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی بەرجام، دەبێ هەموو پیشێلکارییەکان ڕابگرێت و ڕێز لە بەڵێنەکانی بەرجام بگرێت.
یەکێک لە ڕاوێژکارانی “کۆشکی ئێلیزە” لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئەنجوومەنی دیپلۆماتیکی فەرانسە جەختی کردەوە کە، دەبێ ڕێژیمی تاران لە دانوستاندنەکاندا جیددی و پابەند بێ، دەبێ کۆتایی بە پێشێلکردنی یاساکانی بەرجام بێنێ و بە تەواوی پابەندی بەڵێنەکانی بەرجام بێ و نابێ لە ڕێککەوتنی بەرجامدا وەکوو جاری پێشوو بە ئارەزووی خۆی پێشێلکاری بکا.