هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد، کە هاوینی ئەمساڵ بەهۆی چالاکیی ئایینییەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گوازرایەوە.
ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، ، “ئەحمەد ئیلاهی” خەڵکی مەهاباد بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعتەوە دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گوازرایەوە.
ئەحمەد ئیلاهی ساڵی ٩٨ی هەتاوی لەلایەن داداگای ئینقلابی ورمێ، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە دژی ڕێژیم حوکمی ٩ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا و دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازادکرابوو.