سەنگەر که زیاتر لە ۲۰ ساڵە لە بەندیخانەی ورمێ دەسبەسەرە، نەورۆزی ئەمساڵ پەروەندەیەکیی نوێیان بۆ دروست کردووە کە١٥ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە ، بەڵام لە دیوانی باڵا ئەو سزایەیان شکاند و سەر لە نوێ پەروەندەکەیان بۆ پێداچوونەوە ناردووەتەوە بۆ دادگا.
سەعید سەنگەر، بەندکراوی سیاسی لە لایەن دادگای ئینقلابی ورمێ، بە هۆی پڕوپاگەندە لە دژی نیزام، لە نێو بەندیخانە سزای ۱۱ مانگ بەندکرانی دووبارە بەسەردا سەپا، ئەمە لە حالێکدایە کە سەنگەر لە سزای خۆی کە ٢٠ ساڵ بووە ٢ ساڵ زیاتر لە بەندیخانەی ورمێ ماوەتەوە.
شایانی باسە کە “سەعید سەنگەر” ۲۸ی خەزەڵوەری ٧٩ی هەتاوی، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە به سەرۆکایەتی دادوەر فاتمی، بە تۆمەتی “دژایەتیی ڕێژیم لەڕێگەی ئەندامبوون لە حیزبێکی دژبەری ڕێژیم” حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا و پاشان لە لایەن دادگای پێداچوونەوە حوکمەکەیان بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕی.