لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ١٨ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، لە ماوەی چەندڕۆژی ڕابردوودا و ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران، ١٨ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی تاران، مازەندەران، یەزد، ئیسفەهان و گیلان،لەبەردەم بینای پارێزگاریی شارەکان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی بیناسازیی زاهێدان، پەیمانکارانی کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای خووزستان لە بەردەم بینای ئەو کۆمپانیایە، مامۆستایانی سەرەتایی شاری باغمەلێک لەبەردەم فەرمانداری ئەو شارە، مامۆستایانی نێهزەتی سەوادئامووزی شاری سیرجان لەبەردەم بینای وزارەتی پەروەردە و بارهێنانی ئەوشارە، جووتیارانی شاری ئیسفەهان لەبەردەم بینای ئۆستانداری ئەوشارە، مامۆستایانی قوتابخانەکانی ئابادان لەبەردەم بینای فەرمانداری ئەوشارە، کادری دەرمانی نەخۆشخانەی ناوەندیی شاری شیراز لەبەردەم بینای فەرمانداری ئەوشارە.
ناڕازیان دەڵین: دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڵێنی جۆراوجۆری زۆریان پێداوین، بەڵام تا ئێستا نەک هەر جێبەجێیان نەکردووە بەڵکوو هیچ گرینگییەکیشیان بە دۆخی ژیانمان نەداوە و دۆخی بژێوی ژیانمان لەوپەڕی خراپیدایە وئەگەر بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئیران وڵاممان نەدەنەوە ناڕەزایەتیی گەورەتر ڕێکدەخەین.