لە درێژەی ملمانێی باڵەکانی ڕێژیم، “ئەبوولفەزل تۆرابی”نوێنەری نەجەفئابادی ئیسفەهان، ڕوو بە ڕۆحانی سەرۆککۆماری ڕێژیمی ئێران دەڵێ: دەبی وڵامدەری خوێنی زیاتر لە ٣٠٠ کەس لە خۆپێشاندانەکانی خەزەلوەری ٩٨ی هەتاوی بی.
ئوبوولفەزل تۆرابی نوێنەری نەجەفئابادی ئیسفەهان، لە مەجلیسی ڕێژیم، وتی: لە دۆخێکدا کە ئێوە خرابترین بڕیارتان دا و بێنزینتان گران کرد لە کاتێکدا کە ئیدارەی ئیتلاعات و سپای پاسداران چەندین جار ڕایانگەیاند ئەوە کارێکی مەترسیدارە و سێ ڕۆژ پێش ئەو بڕیارەی ئێوە بەڕێوەبەریی دەزگای قەزاییش ئەو بڕیارەی پێ بڕیارێکی هەڵە بوو، بەڵام ئێوە وەک بەڕێوەبەری شۆرای باڵای ئەمنییەتیی، خەڵکت لە بەرچاو نەگرت و لەو بارەوە لەلایەن ئێوە هیچ پاساوێک قبووڵ ناکرێ و ئێوە وەک بەرپرسبوون لە هەمبەر ئەو ڕووداوەدا دەبێ وڵامدەری خوێنی زیاتر لە ٣٠٠ کەس لە خۆپێشاندەرانی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی بن کە بە بێگوناح خوێنیان ڕژا.
شایانی باسە کە لە مانگی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاویدا لەگەڵ گران کردنی بێنزین خەڵک بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی ڕژانە سەر شەقامەکان و ئەو ناڕەزایەتییەی خەڵک بە دڕندانەترین شێوە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژمەوە وڵام درایەوە بە هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا و دەسبەسەر کران و حوکمی بەندکران و زیندانی درێژ ماوەیان بە سەردا سەپا.