ڕاگەیاندنەکان هەواڵی پەنابردنی باڵوێزی کورەی باکووریان بۆ باڵوێزخانەی کورەی باشوور لە کوەیت پشتڕاست کردەوە.
ڕیوو هیۆن ووو، باڵوێزی کورەی باکوور لە کوەیت کە لە ساڵی ٢٠١٧بەملاوە ئەو ئەرکەی پێئەسپێردراوە لەسەردانێکدا بۆ باڵوێزخانەی کورەی باشوور، داوای پەنابەرێتیی لەو وڵاتە کردووە و ناگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی.
شایانی باسە کە “ڕیوو” لە کاتی دەرکردنی” سووچانگ سیک”، باڵوێزی پێشووتری کورەی باکوور لە کوەیت لە لایەن ڕێبەری کورەی باکوورەوە، وەکوو باڵوێزی کورەی باکوورلە کوەیت دەسبەکار ببوو.
جێگای ئاماژەیە کە وڵاتی کورەی باکوور بە شێوەیەکی تۆتالیتێری و دیکتاتۆریی بەرێوە دەبرێ و خەڵکەکەی لە سەرەکیترین ئازادییەکان بێبەشن.