ئەندامێکی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ڕێژیم دەڵێ: جندۆکەگرەکان ڕۆڵیان لە بڕیاردانی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێراندا هەیە.
ئەحمەد تەوەکولی ئەندامی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ڕێژیمی ئێران وتی: لە ساڵانی ڕابردوودا ئەوکەسانەی کە جندۆکە دەگرن و باس لەوە دەکەن کە لە “غەیب” دەزانن، لە بڕیارە گەندەڵکاری و ناکارامەیی بەرپرسانی ڕێژیم ڕۆڵیان هەبووە، بۆیە بەرپرسانی ڕێژیم توشی گەندەڵی و دزیکردن بوون.
ناوبراو لە نووسراوەیەکدا کە لە ماڵپەڕی “ئەلف” بڵاوی کردۆتەوە، جەختی کردەوە کە، پەروەندەگەلێک لەم بارەوە لە ناوەندی چاوەدێریی “ڕوونبێژیی و دادپەروەریی، لەژێر لێکۆڵینەوەدایە و ئەو ناوەندە کار لەسەر گەندەڵی و دزیی لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا دەکات و لەلایەن تەوەکولییەوە بەڕێوە دەچێ.
ئەحمەد تەوەکولی لەبارەی قسەکەی خامنەیی کە گوتبووی پێکوتەی کۆرۆنای ئەمریکایی و بریتانیایی قەدەغەیە، وتی: جندۆکە کاری لە سیاسەتەکانی ناوبراویشدا کردووە و ڕێژیمی ئێران دوژمنی جندۆکەی هەیە لەگەڵ دوژمنەکانی دیکەی ڕێژیمدا هاوکاریی دەکات و هەروەها هۆکاری مردنی مسباح یەزدیش جندۆکە بوو.