شاخەوانێکی خەڵکی شاری سنە کە بەمەبستی شاخەوانی ڕووی کردبووە شاخەکانی ناوچەی چاڵدێرانی سەربە شاری ماکۆ، تەرمەکەی لە ئەشکەوتی بابا ئەحمەد دۆزرایەوە.
بەرپرسی ڕێکخراوی مانگی سووری ماکۆ ڕایگەیاند: ئێوارەی شەممە ٤ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، دوای گەڕانێکی زۆر لەو ناوچەیە تەرمی یەکێک لەو ٣کەسەی کە لە ئەشکەوتی بابا ئەحمەد گیریان خواردبوو، دۆزرایەوە.
سەجاد ئیسماییلیزادە بەرپرسی ڕێکخراوی مانگی سووری ماکۆ، ئاماژەی بەوە کرد کە، ٣هاوڕێ دوای ٤ڕۆژ گیرخواردنیان لە ئەشکەوتی “بابا ئەحمەد”ی ناوچەی چالدێران کە ئەو ئەشکەوتەگازێکی ژەهراوی بڵاو دەکاتەوە و گیان لەدەسدانی ناوبراویش بەوهۆیەوە بووە.
هەروەها تەرمی ئەو ٢کەسەی دیکە کە خەڵکی ماکۆ و خۆی بوون، لە ئەشکەوتەدا دەرهێنران.