ئەمریکا و فەرانسە لەسەر بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران وتووێژ دەکەن.
کاخی ئێلیزا ڕایگەیاند کە، ئێمانوئێل ماکرۆن و جۆ بایدن هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و فەرانسە، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، لەبارەی بابەتگەلێکی جۆراوجۆر لە گۆڕینی کەشوهەواوە بگرە تا ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و هەروەها ڕێککەوتنی ناوکیی ڕێژیمی ئێران، لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا ئەو بابەتانەیان تاوتوێ کرد.
ئەو ناوەندە لە بەیاننامەکەی خۆیدا ئاشکرای کرد کە، سەرۆکەکانی هەردوو وڵات لە درێژەی ئەو وتووێژەدا کە یەکەمین وتووێژە دوای ڕێوڕەسمی سەرۆکایەتیی جۆ بایدن ناوی دەبەن، خواستەکانی خۆیان بۆ هاوکاریی هاوبەش، بەمەبەستی پێکهێنانی ئاشتی لە چین و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بەتایبەت بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران، دەربڕی.
هەروەها “بێنی گێنتس” وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بە دەوڵەتی جۆ بایدنی ڕاگەیاند کە، دەبێ ئێمەش وەکوو وڵاتی ئیسرائیل لە ڕێککەوتنی ناوکیی ڕێژیمی ئێران بەشدار بین، ڕێژیمی ئێران هیچ کات پابەندی یاساکانی هیچ ڕێککەوتنێک نەبوو و هەموو پێشێلکارییەک دەکا.












