لە درێژەی دەسبەسەر کردنەکان لە کوردستاندا ٣ هاووڵاتیی دیکە لە سنە و سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران.
ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سەقز، کەسێکی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی “بابەک بابایی” دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.
هەر وەها لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی شەممە ٤ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی خەڵکی سنە بە ناوەکانی “جەمیل ئەحمەدی و سیروان ئەمینی” بەبێ بەڵگەی قەزایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران
تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری دەسبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی ئەم ٣ هاووڵاتییە کراون و هەروەها شوێنی ڕاگیرانیان ئاشکرا نەکراوە.