نوێنەری شاری سەبزەوار لە مەجلیسی ئێران، بەبێ هۆکار لە سەربازێکی داوە و ئەم کارەی ناوبراو ناڕەزایەتییەکی بەربڵاوی لێکەوتەوە.
بەبڵاو بوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک کە نیشاندەدا، حوسێن مەقسوودی، نوێنەری سەبزەوار لە مەجلیسی ئێران زللـە لە سەربازێک دەدا و بەم کارەی ڕووبەڕووی شەپولێکی ناڕەزایەتیی بەربڵاو لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان دەبێتەوە.
محەممەد سادق کووشکی، شرۆڤەکاری سیاسیی ڕێفۆرمخوازدەڵێ: لێدانی سەربازێک لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا لە لایەن نوێنەری مەجلیسی ئێرانەوە نیشانەی بێ دەسەڵاتی دەسەڵاتدارانی ڕێژیمی ئیرانە.
هەرلەم پێوەندییەدا بەدوای بێڕێزیکردنی بەرپرسێکی دیکەی ڕێژیمی ئێران و لێدانی ژنێکی ئەفغانی، بەجێگەی ئەوەیکە بەرپرسانی ڕێژیم لێکۆڵینەوە لەم کارەساتە مرۆییانە بکەن، بەرپرسی هێزی ئینتیزامیی ڕێژیم هەڕەشەی لەو کەسەدەکرد کە فیلمەکەی هەڵگرتبوو،
لە پێوەندی لە گەڵ سەربازەکەشدا، غوڵامڕەزا مۆقەیسە پێشنوێژی سەبزەوار دەڵێ: دەبێ ئەو کەسەی کە گرتەڤیدیۆکەی بڵاوکردۆتەوە دەسبەسەر بکرێ و لێکۆڵینەوەی لێبکرێ،












