کەشتییەکی نەوت هەڵگری ئێرانی لە ئاوەکانی ئەندۆنێزی بەهۆی هەڵنەکردنی شوێنهەڵگر و ئەگەری پیسکردنی ژینگە، لەلایەن هێزەکانی وڵاتی ئەندۆنێزییەوە دەستی بەسەردا گیرا.
هاوکات لەگەڵ هەڵکشانی کێشەکانی نێوان تاران و سێئول لەهەمبەر دەسبەسەرداگرتنی کەشتییەکی نەوت هەڵگری کورەی باشوور لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە، هێزەدەریاییەکانی ئەندۆنێزی بەهۆی پێشێلکردنی یاسای گواستنەوە و گەیاندنی دەریایی دەستیان بەسەر نەوتهەڵگرێکی ئێرانیدا گرت.
هێزەدەریاییەکانی ئەندونێزی لە لاپەڕەی فەرمیی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێر، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی ڕایگەیاندکە دوو کەشتی نەوت هەڵگر بە ناوەکانی”ئێم تی هۆرس” بە ئاڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە وکەشتییەکی دیکە بەناوی” ئێم تی فێری” بە ئاڵای وڵاتی پاناما، لە ئاوەکانی ئەندۆنێزی بەهۆی پێشیلکردنی یاسای گواستنەوە و گەیاندنی دەریایی دەستیان بەسەردا گیراوە.












