ماڵپەڕی یوتیوب، لانیکەم ٧ کاناڵی سەربە میلیشیا حوسییەکانی یەمەنی داخست.
ماڵپەڕی یوتیوب، ڕایگەیاندکە بەهۆی ئەوەیکە گرووپی میلیشیا چەکدارە حوسییەکانی یەمەن لە لایەن وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکاوە خراوەتە لیستی گرووپە تێرۆریستەکانەوە، کاناڵە فەرمییەکانی بە ناوی” ئەلمەسیرە ڕاستەوخۆ” و ڕاگەیاندنە ” سەربازییەکانی” ئەو گرووپەی لە ماڵپەڕی یوتیوب داخستووە.
هەروەها ئەم ماڵپەڕە، کاناڵەکانی” گرووپی ئەنساروڵا، ڕاگەیاندنە سەربازییەکان، زەوامول ئەنساروڵا، ئەلمەسیرەی راستەوخۆ، زەوامول ئەناشید و بەشی بەرهەمهێنانی هونەریی، ئەم گرووپە تێروریستییەی لە ماڵپەڕی یوتیوب داخستووە.
یوتیوب بەجەختکردنەوە لە سەر ئەوەیکە بەدوای پێداچوونەوەیەکیی زۆر بۆمان دەرکەوتوو کە ناوەرۆکی بەرنامەکانی ئەو گرووپە لە یوتیوب سەرپێچیکردنی زۆری تێدایە و بەها مرۆڤایەتییەکان دەباتە ژێر پرسیار، بۆیە بڕیارمان دا بۆ هەمیشە کاناڵەکانی ئەو گرووپە تێرۆریستە لە ماڵپەڕی یوتیوب بسڕینەوە.
پێشتریش وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا میلیشیا چەکدارە حوسییەکانی یەمەنی وەکوو گروپێکی تێرۆریستیی ناساند.












