شاهۆ محەممەد پوورجانی کۆڕی شەهید محەممەد پوورجانی، لە شاری سەقز بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، چەند ڕۆژ پێش ئێستا کاک” شاهۆ محەممەد پوورجانی” کوڕی شەهید” محەممەد پوورجانی” ناسراو بە حەمە هەیەجانانی، بە هۆی نەخۆشییەوە لە شاری سەقز ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک محەممەد ئەندامێکی چالاکیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوخۆی وڵات بووە کە لە ساڵی ٦٣ی هەتاوی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر دەکرێ و دوای ١٦ مانگ دەسبەسەرکران و ئەشکەنجەدان لە ساڵی ٦٥ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە سێدارە دەدرێ وتیکەڵ بە کاروانی نەمرانی حیزب وگەلەکەی دەبێ.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم وپەژارەی خۆمان بۆ کۆچیدوایی کاک”شاهۆ محەممەد پوورجانی” سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان وسەرجەم خزم و کەسوکاریان دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.