ئیحسان بیچمیلی، خاڵکی باکووری کوردستان و دۆست و دڵسۆزێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ماوەیەک لەمەو پێش کاک” ئیحسان بیچمیلی” خەڵکی باکووری کوردستان، دۆست و دڵسۆزێکی وەفاداری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتی سوئێد کۆچیدوایی کرد و بۆ هەمیشە دڵە گەورە پڕ لە هیواکەی لە لێدان کەوت.
کاک ئێحسان لە وڵاتی سۆئێد لەگەڵ ڕێبەری شەهید د.قاسملوو ئاشنا دەبێ و دوای دەستپێکردنی شەڕی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دژی خەڵکی کوردستان، پێوەندی بە د.”قاسملوو”وەوە دەگرێ و ئامادەیی خۆی بۆ هاتن بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەردەبڕی. ناوبراو بە ڕێنوێنی د.قاسملوو، خۆی دەگەیێنێتە شاری بۆکان و دواتر دەچێتە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزب لە شیوەجۆ.
کاک ئێحسان لە بنکەی دەفتەری سیاسی دڵسۆزانە ئەرکەکانی ڕاپەڕاندووە و وێڕای سەرپەرەستیی چێشتخانەی بنکەی دەفتەری سیاسی، بۆ خزمەت بە هاوڕییانی پێشمەرگە کاری سەلمانیشی وەئەستۆ گرتووە و بە کامێراکەشی هاوکاریی کادرەکانی ڕادیۆ و چاپەمەنی کردووە.
شایانی باسە کە کاک ئێحسان دوای گەرانەوەی بۆ دەرەوەی وڵاتیش دڵسۆزانە لە بۆنە و کۆڕ و کۆبوونەوە و چالاکییەکانی تێکۆشەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشداریی دەکرد و هەتا کۆتایی تەمەنی هەر کوردانە ژیا و لە تێکۆشان نەوەستا.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان بۆ کۆچیدوایی کاک” ئیحسان بیچمیلی” سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم و کەسوکاریان دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.، خاڵکی باکووری کوردستان و دۆست و دڵسۆزێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ماوەیەک لەمەو پێش کاک” ئیحسان بیچمیلی” خەڵکی باکووری کوردستان، دۆست و دڵسۆزێکی وەفاداری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتی سوئێد کۆچیدوایی کرد و بۆ هەمیشە دڵە گەورە پڕ لە هیواکەی لە لێدان کەوت.
کاک ئێحسان لە وڵاتی سۆئێد لەگەڵ ڕێبەری شەهید د.قاسملوو ئاشنا دەبێ و دوای دەستپێکردنی شەڕی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دژی خەڵکی کوردستان، پێوەندی بە د.”قاسملوو”وەوە دەگرێ و ئامادەیی خۆی بۆ هاتن بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەردەبڕی. ناوبراو بە ڕێنوێنی د.قاسملوو، خۆی دەگەیێنێتە شاری بۆکان و دواتر دەچێتە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزب لە شیوەجۆ.
کاک ئێحسان لە بنکەی دەفتەری سیاسی دڵسۆزانە ئەرکەکانی ڕاپەڕاندووە و وێڕای سەرپەرەستیی چێشتخانەی بنکەی دەفتەری سیاسی، بۆ خزمەت بە هاوڕییانی پێشمەرگە کاری سەلمانیشی وەئەستۆ گرتووە و بە کامێراکەشی هاوکاریی کادرەکانی ڕادیۆ و چاپەمەنی کردووە.
شایانی باسە کە کاک ئێحسان دوای گەرانەوەی بۆ دەرەوەی وڵاتیش دڵسۆزانە لە بۆنە و کۆڕ و کۆبوونەوە و چالاکییەکانی تێکۆشەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشداریی دەکرد و هەتا کۆتایی تەمەنی هەر کوردانە ژیا و لە تێکۆشان نەوەستا.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان بۆ کۆچیدوایی کاک” ئیحسان بیچمیلی” سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم و کەسوکاریان دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.













