لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو ١٠ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا و لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران، ١٠ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خەڵکی گوندی لات لە ناوچەی ڕوودبار سەربە شاری قەزوێن لە بەردم پارێزگای شاری قەزوێن، کۆمەڵێک لە کرێکارانی گرێبەستی پاڵاوگەی نەوتی ئابادان لە بەردەم پاڵاوگەی ئابادان، کۆمەڵێک لە ماشیندارانی شاری سەراوان لە بەردەم بینای فەرمانداری ئەو شارە، کۆمەڵێک لە ئەندامانی تەعاونی مەسکەنی شاری بەهارستان سەربە پارێزگای تاران، لەبەردەم بینای فەرمانداری ئەو شارە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی پێترۆشیمی گەچساران لەبەردەم بینای ئەو کۆمپانیایە، کۆمەڵێک لە مامۆستایانی ڕەوزە لەبەردەم بینای مەجلیس لە تاران، کۆمەڵێک لە کرێکارانی کومپانیای سیمانی دێهلوڕان لەبەردەم ئەو کۆمپانیایە، کۆمەڵێک لە پشکدارانی بوورس لەبەردەم بینای وەزارەتی ئابووریی لەتاران و کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەوانی کۆهگیلویەوبویرئەحمەد لە بەردەم ئوستانداری ئەوشارە.
ناڕازییان دەڵین: دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڵێنی جۆراوجۆری زۆریان پێداوین، بەڵام تا ئێستا نەک هەر جێبەجێیان نەکردووە بەڵکوو هیچ گرینگییەکیشیان بە دۆخی ژیانمان نەداوە و دۆخی بژێوی ژیانمان لەوپەڕی خراپیدایە.












