ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سەقز بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندانەوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سەقز، بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان، ساڵرۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و دروشمی تایبەت و ناردنی گرتە ڤیدیۆ، چالاکییەکیی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوە برد و یادی ئەم ڕۆژە پیرۆزەیان بەرز و پیرۆز نرخاند و پەیامی کۆماریان بۆ دۆست و دوژمن بڵاو کردەوە.
لەلایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای سپاس و دەسخۆشی لە ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزب لە شاری سەقز ، هیوای بەردەوامبوون لە ئەرکەکانیان بۆ بەئاوات دەخوازین.