پێشه‌کیی
هونه‌ری حه‌وته‌م واته سینه‌ما له ده‌سپێکه‌وه تا ئێستاکه ره‌وتێکی پڕ رووداوی به خۆیه‌وه بینیوه، مێژووی ١٢٠ساڵهی ئه‌م هونه‌ره جوان و شوێندانه‌ره پێمان ده‌ڵێت که چه‌نده کاریگه‌ریی هه‌بووه به‌سه‌ر بیری تاک وکۆمه‌ڵگه.زۆرجار ده‌بینین که ده‌سه‌ڵاته‌کان بۆ به‌ره‌پێش بردنی بیرۆکه‌ی سیاسیی خۆیان وه‌کوو که‌ره‌سه‌یه‌کی هه‌ژێنه‌ر و شوێندانه‌ر له‌م سه‌نعه‌ته هونه‌رییه که‌ڵکیان وه‌رگرتووه‌وه ئێستاش هه‌ردرێژه‌ی هه‌یه. ئه‌مه له‌لایه‌ک ولهلاێکتر سینه‌ما له دنیای ئه‌مرۆ له ناساندنی گه‌لان به‌یه‌کتر وهه‌روه‌ها ناساندی مێژووی سیاسیی وفه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌کان ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌یه.
کوردیش وه‌کوو نه‌ته‌وه ، سه‌ره‌ڕای ده‌یان گرفتی سیاسی و نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات وکیانی تایبه‌ت به‌خۆی له‌م باره‌وه واته ده‌رکه‌وتن له هونه‌ری سینه‌ما وکه‌ڵک وه‌رگرتن له‌م هونه‌ره ره‌نگینه ئه‌گه‌رچی دره‌نگ وکه‌م ،به‌ڵام به‌هه‌ره‌ی باشی لێ بردووه.که به‌داخه‌وه وه‌کوو زۆر پرسی فه‌رهه‌نگی وهونه‌ری دیکه سینه‌مای کوردیش بێ گیروگرفت نیه که له‌م بابه‌ته هێندێک لهلهمپهڕهکانی سه‌ررێ گه‌شه‌ی ئه‌م هونه‌ره له کوردستان ده‌خه‌ینه به‌رباس.
– دسپێکی سینه‌مای کوردستان
“حهموبهیگ نه‌زه‌ریان”وه‌ک یه‌که‌م سینه‌ماکاری کورد نزیک به٣٠ فیلمی سازکردوه که ٢٧ له‌وانه تایبه‌ته به کورده‌کانی قفقازوئهرمهنستان..که له‌م باره‌وه خاوه‌نی نازناوی تایبه‌ت به خۆیه.
به دوای ئه‌و له ساڵی ١٩٦٧ “یهڵمازگۆنهی”به سازکردنی دوو فیلمی سینه‌مای به ناوه‌کانی”ئاغاکانی سه‌یدخان”و “گوورگه برسییه‌کان”به‌ره‌به‌ره ڕه‌وتی سینه‌مای کوردی ده‌ستیپێکرد.
هه‌رچه‌ند به به‌راورد له گه‌ڵ گه‌لانی دیکه ره‌وتێکی ئارامتر هه‌بوو که هۆکاریشی ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کورد له‌نێوان چوار وڵات‌دا دابه‌شکراوه‌و ههمێشهش له ترسی سه‌رهه‌ڵدان ومافخوازی ئه‌م گه‌له که‌وتووته به‌ر زهبروگووشاری سانسۆری حاکمیه‌ت . کاتێک که له “یه‌ڵماز گۆنای”ده‌پرسن بۆچی زمانی فیلمه‌کانت کوردیی نیه وه‌ڵامه‌که‌ی ده‌رخه‌ری ده‌مکوت وسه‌رکوت کردنی ده‌سه‌ڵاتی زاڵ به‌سه‌ر کورده‌کانه که ده‌بیژێت: زمانی کوردی له تورکیه به شێوه‌ی یاسایی قه‌ده‌غه‌یه”
که‌واته لێره‌دا سینه‌ما کاری کورد یه‌ک له ستۆنهکانی سینه‌مای خۆی که زمان وئهدهبیاته له ده‌ست ده‌دا،بۆیه ناچاره تێکستی فیلمه‌کانی به زمانه‌کانی دیکه بێ و ئه‌میش بۆ خۆی خه‌سارێکه بۆ پێناسه‌کردنی سینه‌مای کوردستان رووبه‌ده‌ره‌وه. بێ گومان فیلمی سینه‌مای”یول” (رێگا) له ده‌رهێنانی “یه‌ڵماز گۆنه ی” رێگه‌خۆشکه‌ری سینه‌مای کوردییه که ئه‌مرۆ به‌ره‌به‌ره خه‌ریکه نازناوی تایبه‌ت به‌خۆی له نێو فستیڤاڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا به ده‌ست دێنێت.به‌ڵام چه‌ندین لهمپهڕوکێشه گه‌وره له‌سه‌ر ڕێ ئه‌م ڕه‌وته‌دایه که ده‌توانین ئاماژه به گرینگترینهکانی بکه‌ین:
1-نه‌بوونی ستۆدیوی سینه‌مایی وئیسپۆنسێرماڵی
به‌رهه‌می سینه‌مایی پێویستی به هه‌بوونی ستۆدیوی سینه‌مای وهه‌روه‌ها پشتیوانی ماددییه چ وه‌کوو پشتیوانی ماددی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ،یان که‌رتی تایبه‌ت. بۆ سازکردنی فیلمێکی بههێزوهونهری ئه‌م دووخاڵه رۆڵ ده‌بینن که به‌داخه‌وه له هێچ کام له پارچه‌کانی کوردستان به باشی وبه ته‌واوی بوونییان نیه.هه‌ر ئه‌مه بۆته هۆی ئه‌وه که به‌شێکی زۆر له سینه‌ماکارانی کورد به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان یان له ده‌روه‌ی سنووری کوردستان ساز بکه‌ن یان به ناته‌واوی بمێنێته‌وه.
چونکه یه‌ک له جیاوازییه‌کانی هونه‌ر سینه‌ما له گه‌ڵ هونه‌ره‌کانی دیکه له تێچووی ماڵی وئیمکاناتی به‌رچاودایه..که به‌داخه‌وه له ته‌نیا پارچه‌ی کوردستان که کیانی دیاری کراوی سیاسی خۆی هه‌یه واته “باشوور” سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که دراوه‌وه هێشتاکه دۆخی سینه‌مای کورد دۆخێکی باش نیه چ له‌باری به‌رهه‌مهێنانه‌وه! چ بۆسینهماکارانی کورد!
2-لاوازی بازاری فرۆش وسیسته‌می بڵاوکردنه‌وه
که به‌رهه‌مێک سینه‌مای هاته ئاراوه پێویستی به شوێن وسیسته‌می نواندنه که‌م هه‌م بگاته به‌ر دیده‌ی بینه‌ران وههمیش له رێگای فرۆشه‌وه ئه‌و تێچووی ماڵیی قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه.
به‌داخه‌وه له کوردستان (هه‌ر چوارپارچه) به به‌راورد له گه‌ڵ وڵاتانی دیکه ئه‌م دوو خاڵه گرینگی ده‌توانین بڵێین بوونی نیه بۆیه زۆربه‌ی فیلم سازان چاویان له فستیڤاڵهکانه ووهگرتنی خه‌ڵاته‌کان. ئه‌مه‌ش بووه به ریگهرێک که نه‌توانن به شێوه‌ی پێشه‌یی و به خواستی خۆیان درێژه به هونه‌ره‌که‌یان بده‌ن.چونکه هه‌ر فستیڤاڵیک دروشم وپرنسیپی دیاریکراوی خۆی هه‌یه.
نه‌بوونی یاسای “کپی رایت”نه‌بوونی شوێن وسالۆنی نواندن و پێشوازی نه‌کردنی خه‌ڵک بۆ سه‌یرکردنی فیلم که ببێته پشتیوانێکی ماددی ومه‌عنه‌وی بۆ سینه‌ماکاران له هۆکارگه‌لی کزبوونی سینه‌مای کوردییه.
3-وه‌رنه‌گرتنی سینه‌ما وه‌کوو هونه‌رێکی کاریگه‌ر له لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی کوردییه‌وه.
نه‌بوونی روانینی رووناکبیرانه به نیسبه‌ت ئه‌م هونه‌ره جوان وبه سووده ،خاڵێکی نهرینییه له‌سه‌ر ڕێ گه‌شه‌ی سینه‌مای کوردستان.
“جووله‌که‌کان” له‌رێگه‌ی نواندنی مێژووی به‌سه‌رهات وژینۆسایدی خۆیان وبه ئامرازکردنی ئه‌م هونه‌ره.توانییان به‌سه‌ر تاک وکۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌رییه‌ت کاریگه‌رییان هه‌بێ وشۆناسی سیاسی ومێژوویی خۆیان زیاتر بناسێنن.ته‌نانه‌ت هژمۆنی خۆیان بسه‌پێنن.
بێ گومان کوردیش ده‌توانێ له‌م چه‌که به‌هێزه بۆ خۆناساندنی زیاتر که‌ڵک وه‌بگرێت.ئه‌مه به دی ناێت هه‌تا له نێو ماڵی خۆمان ،نه‌بین به‌پشتیوانی به‌رهه‌مه سینه‌ماییه‌کان وبهرزکردنی ئاستی رۆشنبیری جڤاک به‌نیسبه‌ت وه‌رگرتن وپاڵپشتی کردن له سینه‌ما وسینهماکارانی کورد.
خستنه‌رووی ئه‌م چه‌ند خاڵه به‌مانی نائومێدبوون له گه‌شه‌ی سینه‌مای کوردستان نیه ،راست به پێجه‌وانه‌وه چونکه کورد ئه‌گه‌رچی دره‌نگ به‌ڵام به‌باشی له بواری هونه‌ری سینه‌مادا ده‌رکه‌وتووه .به نه‌مانی هه‌رکام له‌و له‌مپه‌ڕانه ده‌توانێ ده‌رکه‌وتنی شیاووباشتری هه‌بێ.چه‌ندین ساڵه له‌ئه‌وپه‌ری بێ ده‌ره‌تانی وته‌نانه‌ت ئاواره‌بوونی به‌شێکی زۆرسینهماکارانی کورد.توانیویانه له زۆربه‌ی فستیڤاڵه جیهانییه‌کان ئێگجارباش ده‌رده‌که‌ون وخه‌ڵات وه‌رگرن. هه‌ربه‌رهه‌مێکی هونه‌ری که به‌جیهان بناسرێت نوێنگهونوێنهری کلتووروهونهری ئه‌وگه‌له‌یه.
که‌واته سینه‌ماکارانی کورد ده‌توانن له ناساندن وبهرزنرخاندنی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان ده‌روی بهرچاوبگێڕن. ئه‌مرۆکه گه‌لانی “تورک وفارس وعه‌ره‌ب” زیاتر له بواری هونه‌ری سینه‌ماوه هژمۆنی فه‌رهه‌نگی وکلتووری خۆیان به‌سه‌ر گه‌لانی دیکه به‌تایبه‌ت گه‌لی بن ده‌ستی کورد ده‌سه‌پێنن.
بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی تاک به‌تاکی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی خۆی به پشتیوانی سینه‌ماکارانی کورد بزانێت وئه‌رکی سه‌رشانی ده‌رهێنه‌ران،سینه‌ماکاران،ئه‌کته‌رو ده‌ورگێرانی سینه‌مای کوردی زێده‌تر له هونه‌رمه‌ند ،به‌ڵکوو هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی کردنه بۆ ناساندن و نواندنی خه‌م ومه‌ینه‌ت وچهوساوهیی گه‌له‌ی خۆیانه و له رێگه‌ی ئه‌م هونه‌ره جوانه ده‌نگ وره‌نگی نه‌ته‌وه‌که‌یان زیاتر به جیهان بناسێنن.
پاییزی ئه‌مساڵ به‌شداری وخه‌ڵات وه‌رگرتنی سێ سینه‌ماکاری کوردی رۆژهه‌ڵاتی له فستیڤاڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا، نیشان له داهاتوویه‌کی گه‌ش وگهشاوهیه بۆ سینه‌ماکارانی کورد.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م به‌رهه‌مانه به‌ناوی ولاتی ئێرانه‌وه رێگه‌یان پێدرا.به‌ڵام ده‌سکه‌وت وشانازییهکهی بۆ هونه‌رمه‌ندانی کورد بوو.
ئه‌م سێ به‌رهه‌مه سه‌رکه‌وتووه بریتین له:
١-فیلمی”رووداوه‌کانی ژن وشووی کرێکار” به ده‌رهێنه‌ری که‌یوان که‌ریمی که توانی پێنج خه‌لاتی سه‌ره‌کیی له فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی “سان سێبه‌ستیان”ی ولاتی ئیسپانیا به ده‌ست بهێنیت.
٢-به‌شداری کردنی سینه‌ماکاری سنه‌یی”ماشه‌ڵڵا موحه‌مه‌دی”به دوو به‌رهه‌می ئه‌نیمه‌شێنی له فستیڤاڵه‌کانی کۆسۆفۆ و به‌رازیل.
٣-“بۆچی نابێ مێش بکوژی”فیلمێکی دیکه‌ی سینه‌ماکاری کورده به‌ناوی “فه‌رهاد عه‌لیزاده” ئه‌م به‌رهه‌مه ئهنیمهشێنیه،له فستیڤاڵی “فێرفیلم”ی کۆسۆفۆ له گه‌ڵ فیلمه‌کانی وڵاتانی: عێراق، تورکیه، میسر، لوبنان، ئیسپانیا، ئەمریکا، ئیتاڵیا، بریتانیا، بەڕازیل، ئیرلەند، بێلژیک، فەرانسه، ئوستڕالیاو چەندین وڵاتی دیکەی جیهان که‌وته ركهبهرییهوه.
ژێده‌ر؛
ئاژانسی هه‌واڵنێری په‌یامنێر،سایت کوردستان وکورد…
لە ژماره ٦٧١ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه