ئیسماییل مەحموودی ئەقدەم، کەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی شنۆ بەهۆی ڕاوەستانی دڵەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی،کاک ئیسماییل مەحموودی ئەقدەم، ناسراو بە “مام سمایل” کەسایەتیی خۆشناو و دیاری ناوچەی شنۆ بەهۆی ڕاوستانی دڵەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد و بۆ هەمیشە دڵەگەورەوە پڕ لە هیواکەی لە لێدان کەوت.
مام سمایل، باوکی خۆشکە فەرەح مەحموودی ئەقدەم کادری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان و مامۆستای شۆڕش لە ناو حیزبی دێموکرات و هەروەها خەزووری مامۆستا عومەر شاداب کادری بەئەزموونی حیزبی دێموکراتی کوردستانە.
لە لایەن کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان بۆ کۆچیدوایی کاک” سماییل مەحموودی ئەقدەم” سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم و کەسوکاریان دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.