ژمارەی دەسبەسە رکراوان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لە شار و ناوچەکانی کوردستان گەیشتە ٦٧ کەس و سێ کەسیش بۆ بەندیخانەی ورمێ گوازراونەوە.
ڕۆژی شەممە ٣٠ی بەفرانبار، ١١ کەسی دیکە لە بۆکان بە ناوەکانی سەلاح حاجی ڕەسووڵی، سیروان محەممەدپوور، زانکۆ محەممەدپوور، رەشید ئەحمەدی، محەممەدئەمین ئەحمەدی، ڕەزا زەندی، فەرهاد زەندی، محەممەد زەندی، حامید رەسووڵپوور، ئەیووب ڕەسوولپوور و حوسێن ڕەسووڵپوور، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران، پێشتریش ١٠ کەسی دیکە لەو شارە دەسبەر کرابوون و ژمارەی دەسبەسەر کراوانی بۆکان لە دوو حەوتووی ڕابردوودا گەیشتە ٢١ کەس و تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو دەسبەسەر کراوانە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
هەر وەها سێ کەس لە دەسبەسەر کراوانی شاری ڕەبەت بە ناوەکانی بەهمەن یووسفزادە، فەرهاد و فەرەیدوون مووساپوور، بۆ بەندیخانەی ورمێ گوازراونەوە.
شایانی باسە کە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران، لە شارەکانی، سنە، سەقز، مەهاباد، ڕەبەت، سەردەشت، مەریوان، بۆکان، بانە، کرماشان، پیرانشار و کەلاتەرزان، لە ماوەی دوو حەوتووی رابردوودا بەبێ بەڵگەی قەزایی لانیکەم ٦٧ کەسیان، لە چالاکانی مەدەنی، فەرهەنگی، ژینگەیی و هونەری، دەسبەسەر کردووە.