لەم ساڵ‌دا ته‌نیا له ده‌روازه‌یه‌کی سنووریی هه‌رێمی کوردستانه‌وه زیاتر لە٦هەزار تەن خۆراكی خراپ گەڕێنراونەتەوە بۆ ئێران.
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان لە ساڵی ٢٠١٥دا زیاتر لە ٦ هەزار تۆن خۆراكی خراپ و ماوە بەسەرچوو به‌سه‌ر ئێران‌دا دراوه‌ته‌وه.
بەپێی ئەو ئامارە لە بنكەی كوالێتیی كۆنترۆڵی مەرزی پەروێزخان لە ساڵی ٢٠١٥دا پشكنین بۆ ٢ میلیۆن و ٤٧٩ هەزارو ٢٢٥ تۆن شتومەكی هاوردەكراو كراوە‌و بەهۆی دەرنەچوونیان لە پشكنین ٣ هەزارو ٧٢٥ تۆنی به‌ڕێی ئێران كراونەتەوە، هەروەها لە بنكەی كشتوكاڵی مەرزەكەش‌دا پشكنین بۆ ٦٣٩ هەزار و ٩٠٥ تەن سەوزەو میوە كراوە‌و ١٥ هەزار و ١٦٥ تۆن میوه و سه‌وزه‌ش بەهۆی خراپی و دەرنەچوون لە پشكنین گەڕێنراونەتەوە بۆ وڵاتی ئێران.
بەپێی ئامارەكە لەو ساڵەدا پشكنین بۆ ١١٣ هەزار و ٣٦٨ تەن کودی شیمیایی هاوردەكراو كراوە‌و ٦١٨ تۆنی بەهۆی دەرنەچوون لە پشكنین به‌ڕێی ئێران كراوەتەوە.
لە ئامارەكەدا ئاماژە بەوەش دراوە له به‌شی پشكنینی خۆراكیش‌دا پشكنین بۆ ٥٠٠ هەزارو ١٣٢ تۆن خۆراك كراوە‌و 2 هەزارو ١٧١ تۆنی بەهۆی دەرنەچوون لە پشكنین به‌ڕێی ئێران كراوەتەوە، یان سووتێنراوە.
شایانی باسه که به‌شێکی زۆری بازاڕی هه‌رێمی کوردستان پشتی به کاڵاکانی ئێران به‌ستووه‌و له‌و نێوه‌دا ئێران هه‌وڵ ده‌دا زۆرترین کاڵای خراپ‌و ماوه‌به‌سه‌رچووی له بازاڕی هه‌رێمی کوردستان‌دا ساغ بکاته‌وه که به وشیاریی کارمه‌نده‌کانی گومرک له‌و کاره‌یدا ناکام ده‌مێنێته‌وه.