فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل مۆڵگەی میلیشیاچەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانی لە پارێزگای “حەما”ی سووریەی کردە ئامانج.
ئاژانسی ههواڵدەریی “سانا”ی ڕێژیمی سووریه ڕایگەیاند کە، فڕۆكهشەڕکەرەکانی ئیسرائیل چهند شوێنێکی میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانیان له پارێزگای “حهما” لە باکووری ڕۆژائاوای سووریه كردۆتە ئامانج.
ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە، ئەوپەڕی هەوڵی خۆی دەدا بۆ ئەوەی ڕێژیمی ئێران نەتوانێ بۆ هەمیشە سووریە بکاتە مۆڵگەی میلیشیاکانی خۆی، لە ڕاپۆڕتەکانی پێشوتر هاتبوو کە دەیان چەکداری سپای قودسی پاسدارانی ڕێژیم لە ناوچە جیاجیاکانی سووریە بەتایبەت لە ناوچەی “ئەبووکەمال” کوژراون، بۆیە ڕێژیمی ئێران لە هەوڵدایە لەو ناوچەیە لە نزیک سنووری عێراق مۆڵگەیەکی گەورەی چەکداریی دروست بکات.
جێی ئاماژەیە کە، ئەوە یەکەمین هێرشی ئیسرائیلە بۆسەر میلیشیا تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێران لە کاتی دەسبەکاربوونی “جۆ بایدێن” وەکوو سەرۆککۆماری ئەمریکا.