ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، شاری کرماشانیان بە دروشم و تراکتی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندانەوە ڕازاندەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆز و بە ئەمەگی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری کرماشان، بە بۆنەی هاتنی ٢ی رێبەندان ساڵرۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و دروشمی تایبەت بە ٢ی رێبەندان و ناردنی گرتە ڤیدیۆ چالاکییەکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەندامانی دڵسۆز و وەفاداری حیزبی دێموکرات لە شاری کرماشان، مەیدانی گاراجی ئەو شارەیان بە دروشمی تایبەت بە ساڵرۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان ڕازاندەوە.
لەلایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای سپاس و دەسخۆشی لە ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزب لە شاری کرماشان، هیوای بەردەوام بوون لە ئەرکەکانیان بۆ بەئاوات دەخوازین و دەستی ماندووبوونیان دەگوشین.