ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان گوندەکانی بانەیان بە دروشم و تراکتی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندانەوە ڕازاندەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆز و بە ئەمەگی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بانە، بە بۆنەی هاتنی ٢ی رێبەندان ساڵرۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، چالاکییەکیی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەوشوێنانەی چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە گوندەکانی، ساوان، سەدبار، نەجنێ سەروو، نەجنێ خواروو، کەشەنێ، شێنان، سپیدارێ، پیاوێن و کۆخان.
لەلایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای سپاس و دەسخۆشی لە ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزب لە شاری بانە، هیوای بەردەوام بوون لە ئەرکەکانیان بۆ بەئاوات دەخوازین.