ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گوندی تەنگیسەری شاری سنە بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندانەوە چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی بە ئەمەگ و دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گوندی تەنگیسەری شاری سنە بەبۆنەی ٢ی رێبەندان، ساڵرۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و دروشمی تایبەت، چالاکییەکیی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوە برد و یادی ئەم ڕۆژە پیرۆزەیان بەرز نرخاند.
لەلایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای سپاس و دەسخۆشی لە ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزو هەمیشە دێموکراتی گوندی تەنگیسەر هیوای بەردەوام بوون لە ئەرکەکانیان بۆ بەئاوات دەخوازین.