سەرەڕای جیاوازی سیاسەتی جۆبایدێن سەرۆککۆماری نوێی ئەمریکا لە هەمبەر ڕێژیمی ئێران، گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناوکی شتێکی ناڕوونە.
خەزێنەداریی ئەمریکا، ڕۆژی هەینی ٣ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا درێژە بەسیاسەتی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا بە دژی ڕێژیمی ئێران وەکوو پشتیوانی سەرەکیی تێروریزم لە جیهاندا دەدا.
جانێت یێلێن، بەربژێری پێشنیارکراوی جۆبایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا، بۆ پۆستی وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، وەزارەتی خەزێنەداری ڕووبەڕووی ڕێژیمی ئێران دەبێتەوە، هەروەها وتی: من لەگەڵ ئەوە هاوڕام کە ڕێژیمی ئێران گەورەترین پشتیوانی تێرۆریزمە لە جیهاندا و مافی مرۆڤیش پێشێل دەکا.
ناوبراو لە مەجلیسی سێنای ئەمریکا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی نوێی ئەمریکا گەمارۆکانی سەر ڕێژیمی ئێران بە وردی هەڵدەسەنگێنێ بۆ ئەوەیکە دڵنیا بێتەوە کە گەمارۆکان بە تەواوەتی لەسەر ئێران جێبەجێکراون .












