باوکی ئه‌ندامێکی حیزبی دێموكراتی كوردستان لە شاری سه‌رده‌شت کۆچی دوایی كرد.
شه‌وی دووشەممە، ١٤ ی بەفرانبار مام عه‌لی ئه‌شکانی، باوکی کاک خه‌لیل ئه‌شکانی، ئەندامی حیزبی دێموكراتی کوردستان بە هۆی سەکتەی دڵ لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا لە شاری سه‌رده‌شت ماڵاوایی لە ژیان كرد.
کۆچکردوو مام عه‌لی ئه‌شکانی که‌سێکی نیشتمانپەروەرو حیزب دۆست بوو، ئه‌و ده‌یه‌ی ٤٠ی هه‌تاوییه‌وه ئاوێته‌ی کوردایه‌تی بوو و له ساڵه‌کانی ٤٦-٤٧ دا هاوکاریی خه‌باتکارانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی کردبوو. ئه‌و هه‌روه‌ها که‌سایه‌تییه‌کی خۆشناوی گوندی ئهشکانو ناوچه‌که بوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مام عه‌لی پرسەو سەرەخۆشی لە بنەماڵەو كەسوكاری بەڕێزیان، بە تایبەت کاک خه‌لیل ئه‌شکانی دەكاو خۆی بە شەریك‌و بەشداری خەمیان دەزانێ.