عەلیمحەممەد عەزیزی لێکۆڵەری کۆمەڵەی نوێنەرانی کرێکارانی ئێران، بە ئاماژەکردن بە هەژاریی و کێشەکانی کرێکاران لە ئێران وتی: “کرێکارانی ئێران لەژێر باری قورسی کرێکاریدا پشتیان شکاوە و لەگەڵ دۆخی نالەباری بژێوی ژیان بەرەوڕوون، بەڵام مەجلیس بێجگە لە شوعار هیچکات بەڵێنەکانی خۆی لە ڕاستای خزمەت بە چینی هەژار و کرێکاری کۆمەڵگا بەجێ نەگەیاندووە”.
عەزیزی بە جەخت کردنەوە لەسەرئەوەیکە، ئەمڕۆ سەتا ٩٥ی کرێکاران لەژێر هێلی هەژاریی و گوشاری توندی ئابووریدا دەژین ئەوەی زیاد کرد کە، زیاتر لە سەتا ٩٥ی چینی کرێکاریی وڵات ئەمنییەتی پیشەییان نییە و ژیانیان لەژێر مەترسی ڕووداوی کار دایە.