ڕۆژی ڕابردوو ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران، ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی پێترۆشیمی گەچساران لەبەردەم بینای ئەو کۆمپانیایە، کۆمەڵێک لە مامۆستایانی ڕەوزە لەبەردەم بینای مەجلیسی لە تاران، کۆمەڵێک لە کرێکارانی کومپانیای سیمانی دێهلوڕان لەبەردەم ئەو کۆمپانیایە، کۆمەڵێک لە پشکدارانی بوورس لەبەردەم بینای وەزارەتی ئابووریی لە تاران، کۆمەڵێک لە شوفێرانی پاس و تاکسی لە مەیدانی شیری تاران و کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەوانی کۆهکیلویەوبویرئەحمەد لە بەردەم ئوستانداری ئەوشارە.
ناڕازییان دەڵین: دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڵێنی جۆراوجۆری زۆریان پێداوین، بەڵام تا ئێستا نەک هەر جێبەجێیان نەکردووە بەڵکوو هیچ گرینگییەکیشیان بە دۆخی ژیانمان نەداوە و دۆخی بژێوی ژیانمان لەوپەڕی خراپیدایە.