خەڵکی شاری سنە بە دژی بێڕێزیکردن بە جلوبەرگی کوردی وەک هەمیشە کوردانە هەڵویستیان نواند.
پاش ئەوەیکە لە لایەن یەکێک لە پێشکەشکارەکانی سەر بە ڕێژیمی داگیرکەری ئێران، لە کاناڵی ۲ی ئەو ڕێژیمە بێڕیزی بە جلوبەرگی کوردی کرا و جلوبەرگی کوردی بە جلوبەرگی شوانی ناوهێنا، دەنگدانەوە و هەڵویستێکی بەرچاو و جیددی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لێکەوتەوە.
دوا بە دوای ئەم بێڕێزییە کە یەکەمجار نییە لە لایەن مۆرەکانی ڕێژیمی داگیرکەرەوە دەبینرێت، زۆرینەی ئەو کوردانەی کە خاوەن ئەکاونتی جیا جیای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن بە نیشانەی ناڕەزایەتی لاپەڕەکانیان بە جلی کوردی ڕازاندەوە.
ئەم شەپۆلە ناڕەزایەتییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا قەتیس نەما و شاری سنە وەک هەمیشە ئەمجارەش بووە پێشەنگ و پێشڕەوی ئەم خەباتە جەماوەرییە و دانیشتووانی ئەم شارە بە پۆشینی جلوبەرگی کوردی و بەکۆمەڵ لەسەر شەقامەکانی سنە ڕێپێوانێکی ئارامیان بەڕێوە برد.
شایانی باسە ژنانی پێشەنگی شاری سنەی سەربەرز ڕۆژی چوارشەممە ١ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی بە پۆشینی جلوبەرگی ڕازاوەی کوردی و بە کاردانەوە بە بێڕێزییەکانی پێشکەشکاری کاناڵی ٢ی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە هاتنەسەر شەقامی فیردۆسی ئەوشارە وڵامێکی توندیان بە داگیرکەرانی کوردستان داوە و دووپاتیان کردەوە کە ئیزن بە هیچ کەس نادەین بێڕێزی بە فەرهەنگ و داب و نەریتیی کوردان و جلوبەرگی نەتەوەییمان بکا.