دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی شەممە، ١٢ بەفرانبار سەیدزادە عیسمەت عباسی، دایکی شەهید عومەر عەبباسی بەهۆی پیریو نەخۆشی لە شاری مەهاباد کۆچی دوای کردو لە نێو ئاپورای خەڵکی نیشتمانپەروری مەهاباددا بەخاک سپردرا.
سەیدزادە عیسمەت تا دوا هەناسەی ژیانی دڵی بۆ سەربەستیی کوردستان لێی دەداو شانازی بەوە دەکرد کە جگەرگۆشەیەکی بەختی بارەگای ئازادیی نەتەوەکەی کردوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە شەهید عومەر عەبباسی، پێشمەرگەی هێزی پێشەوا گەلاوێژی ساڵی ٧٠ ی هەتاوی لە ناوچەی پیرانشار شەهید بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیە سەرەخۆشی لە بنەماڵەو کەسوکاری دایە عایشێ دەکاو خۆی بە شەریکە خەمیان دەزانێ.