ئەم ساڵ ٧٠ ساڵ بە سەر دامەزرانی یەکەمین حکومەتی سەربەخۆی کوردستان بە سەرۆکایەتی پێشەوای مەزنی گەلی کورد، پێشەوا قازی محمەد و هاوڕێیانی دا تێدەپەڕێ. بۆ ڕێزگرتن لەو ڕۆژە پیرۆزە و بەرز و بەڕێز ڕاگرتنی یادی پێشەوای مەزنی گەلەکەمان و هەموو بناخەدانەرانی کۆمار و تێکۆشەرانی ئەو سەردەمە، کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئۆسترالیا، ڕێوڕەسمێکی پڕ شکۆ بە بەشداری هونەرمەندی دەنگ خۆشی گەلەکەمان،کاک رەشیدی فەیزی نەژاد بەڕێوە دەبات.
بەشداریتان لەو ڕێوڕەسمە دا ڕێزگرتنە لە کۆماری کوردستان و پێشەوا قازی محەمەد و هەڤاڵانی.
بۆ ئاگاداری زیاتر بڕوانە ئەو لۆگۆی خوارەوە