گرووپی ئەنسارۆڵای یەمەن لەلایەن وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا خرایە نێو لیستی تێرۆرەوە.
وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا بەیەننامەیەکی بڵاو کردەوە کە تێێدا گرووپی ئەنسارۆڵای یەمەن وەک گرووپێکی تێرۆریستی ناسێندرا و خرایە نێو لیستی گەمارۆکانی ئەو وەزارەتخانەیە و لەو پێوەندییەدا گەمارۆ خراوەتە سەر سێ کەس لە سەرکردەکانی ئەو گرووپە بە ناوەکانی عەبدوڵا یەحیا ئەلحەکیم، عەبدولمەلیک بەدرەدین ئەلحوسى و عەبدولخالق ئەلحووسى.
شایانی باسە کە ئەم گرووپە لە ژێر چاوەدێری و فەرمانی سپای قودسی کۆماری ئیسلامیدایە.