سەر لەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە ٣٠ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەسەرپەرەستی “پێشەوا عەلی پوور”، سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوان، سەردانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەلایەن بەڕێز “حەمەی حەمەسەعید” وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و هەروەها بەڕێز نامێق هەورامی و دوکتور جەماڵ حوسێن پێشوازییان لێکرا.
لەو دیدارەدا شاندی یەکیەتیی لاوان هەردوو پەڕتووکی “سوودەکانی شەڕ” لە وەرگێڕانی مامۆستا “عەبدوڵڵا حەسەن زادە” و هەروەها “کاریگەری بیری چەپ لەسەر بزاڤی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان” لە نووسینی دوکتور “ئیسماعیل بازیار”-یان پێشکەش بە وەزیری ڕۆشنبیری کرد و لەلایەن وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانیشەوە پەڕتوکی “دەستووری ژیان” پێشکەش بە شاندی یەکیەتیی لاوان کرا.
شایانی باسە کە شاندی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەو دیدارەدا کێشە و ئاریشەکانی تایبەت بە لاوانی کورد و هەروەها لاوانی ڕۆژهەڵاتیی نیشتەجێی باشووریان تاوتوێ کرد.