دایكی پێشمەرگەیەكی حیزبی دێموكراتی كوردستان لە شاری پیرانشار کۆچی دوایی كرد.
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ١٥ ی بەفرانبار دایە عایشێ محەممەد موقەدەم، دایكی کاک حەسەن ئەبروزەنی، ئەندامی رێبەڕیی حیزبی دێموكرات بە هۆی سەکتەی دڵ لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا لە شاری پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان كرد.
دایە عایشێ ژنێكی نیشتمانپەروەرو حیزب دۆست بوو، ئەو باوەڕی قووڵی بە خەبات بۆ ڕزگاریی نەتەوەکەی هەبوو، هەر بۆیەش شانازیی بەوە دەکرد کە کورێکی لە سەنگەری خەبات دایەو؛ تا لە ژیاندا بوو پشتو پەنای کوڕە پێشمەرگەکەی بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان بە بۆنەی كۆچی دوایی دایە عایشێ پرسەو سەرەخۆشی لە بنەماڵەو كەسوكاری بەڕێزیان، بە تایبەت کاک حەسەن ئەبرووزەنی دەكاو خۆی بە شەریكو بەشداری خەمیان دەزانێ.