هاووڵاتییەکی کورد لە شاری بانە، بە دەسڕێژی هێزەکانی سپای پاسداران لە ئوتۆمبێلەکەیدا کوژرا و کۆڵبەرێکیش برینداربوو.
بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، دوو شەو لەوەپێش کەسێک بە ناوی عەبدوڵا فەرەج پەنا کوڕی کەریم، خەڵکی مەنیجەڵان، بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم بریندار دەبێ، ناوبراو هەردوو قاچی لەو ڕووداوەدا شکاوە.
هەروەها شەوی ڕابردوو هێزەکانی ڕژیم لە سێڕیانی سەیران بەن کەسێک بە ناوی یووسف مەحموود سنجانی دەدەنە بەر دەسڕێژی گولـلە و دەیکوژن.
شایانی باسە ناوبراو لە ماشینەکەیدا بنەماڵەکەشی لە گەڵ بووە و هێزەکانی ڕژیم دوای ئەوەی پێشیان پێ دەگرن پاش دەمەقاڵەیەک تەقەیان لێ دەکەن و گیانی لێدەستێنن.
یووسف تەمەنی ٣٧ ساڵ بوو و باوکی دوو منداڵ بووە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.











