ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان شاری سنەیان بە دروشم و تراکتی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندانەوە ڕازاندەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆز و بە ئەمەگی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنە، بە بۆنەی هاتنی ٢ی رێبەندان ساڵرۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، چالاکییەکیی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
سەرەڕای هەوڵ و گوشارەکانی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران و پەرەسەندنی ڕەشبگیرییەکان لە کوردستان، ئەندامانی چالاکی حیزبی دێموکرات لە ناوخۆیی وڵات و بە تایبەت لە شاری سنە، بوێرانە بە بڵاوکردنەوەی دروشمی تایبەت بە یادی ٢ی ڕێبەندان، ئەم یادە پیرۆز و مەزنە بەرز ڕادەگرن و پێروزبایی خۆیان ئاراستەی خەڵکی کوردستان دەکەن.
ئەوشوێنانەی چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە، شەقامی چوارباخ، گەڕەکی بەهاران، شارەکی ساحێلی، مەسکەنی مێهری بەهاران.
لەلایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای سپاس و دەسخۆشی لە ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزب لە شاری سنەی سەربەرز، هیوای بەردەوام بوون لە ئەرکەکانیان بۆ بەئاوات دەخوازین.












