ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شارەکانی سەقز و دیواندەرە بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندانەوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە ڕۆژی دووشەممە٢٩ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شارەکانی سەقز و دیواندەرە، بەبۆنەی هاتنی ٢ی رێبەندان ساڵرۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و دروشمی تایبەت و ناردنی گرتە ڤیدیۆ یادی دامەزراندنی یەکەمین کۆماری کوردستانیان بەرز راگرت.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، وێڕای سپاس و دەسخۆشی لە ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزب لە شارەکانی سەقز و دیواندەرە، هیوای سەرکەوتنی زیاتر لە ئەرکەکانیان بۆ بەئاوات دەخوازێ.












