ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری پیرانشار بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندانەوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە ڕۆژی دووشەممە٢٩ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری پیرانشار، بەبۆنەی هاتنی ٢ی رێبەندان ساڵرۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و دروشمی تایبەت بەو ڕۆژە پیرۆزە چالاکییەکیی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەوشوێنانەی چالاکیی تەبلیغییان لێکراو بریتین لە شەقامی ئازادی، شەقامی حاجی سەید ئیبراهیم، چوارڕێیانی سەعدی، فەرمانداری، شەهرەک، نوقتەی ئا.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای سپاس و دەسخۆشی لە ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزب لە شاری پیرانشار، هیوای بەردەوام بوون لە ئەرکەکانیان بۆ بەئاوات دەخوازین.












