ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری ڕەبەت بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندانەوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە ڕۆژی دووشەممە٢٩ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری ڕەبەت، بەبۆنەی هاتنی ٢ی رێبەندان ساڵرۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و دروشمی تایبەت چالاکییەکیی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەوشوێنانەی چالاکیی تەبلیغییان لێکراوە، بریتین لە دەورووبەری مزگەوتی محەممەد ڕەسوولوڵا، شەقامی لیلانێ، شەقامی کانی گوێز، پارکی بەهاران، شەقامی ئیمام، کەمەربەندی، گەڕەکی نەستەرەن، دەورووبەری موخابرات و پاسگا.
لەلایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای سپاس و دەسخۆشی لە ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزب لە شاری ڕەبەت هیوای بەردەوام بوون لە ئەرکەکانیان بۆ بەئاوات دەخوازین.












