جێگری سکرتێری گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵو لەبارەی هەڵبژاردنه‌کانی دهمین خولی مه‌جلیسی ئێران‌و هەروەها پێنجەمین خولی هەڵبژاردنه‌کان مه‌جلیسی خوبره‌گان گوتی که حیزبی دێموکڕات هێشتا هه‌ڵوێستی ڕه‌سمیی خۆی له‌و باره‌یه یه‌کلا نه‌کردۆته‌وه.
کاک مسته‌فا مه‌ولوودی له‌و وتووێژه‌دا ده‌ڵێ قانوون‌و سیستمی چاودێری هەڵبژاردنه‌کان لە ئێران‌و رۆڵی بەرپرسانی ئەو وڵاتە بوارێک بۆ هەڵبژاردنی ئازاد لە ئێران ناخوڵقێنێ هەتا ئێمە بڵێین کە ئەم هەڵبژاردنە گۆڕانێکی جەوهەری دروست دەکا، بەڵام وەکوو حزبی دیموکراتی کوردستان، خەباتی ئێمە یەک رەهەندی نیەو هه‌موو بهستێنو زهرفیهتهکانمان له‌به‌رچاوه.
جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له درێژه‌دا ده‌ڵێ لە ئێران بواری قانوونی هەیە که خه‌ڵک دەتوانن لەو بوارەدا باسی فەرهەنگی خۆیان بکەن، باسی بەندەکانی قانوونی بکەن یان لە بواری کارگێڕی‌و بەڕێوەبردن باسی ئەوە بکەن لە جیاتی ئەوەی کەسێک لە تارانەوە بێ‌و ببێتە نوێنەری شاری مهاباد یان سنە، ئەوە با کوردێک ئەو رۆڵە ببینێ، ئێمه پێمان وایه نەچوونی کورد بۆ مه‌جلیسی ئێران، هیچ سوود بە کورد ناگەیەنێو، باشترە کورد بچێتە پەرلەمان. هەر هیچ نەبێ هەبوونی کورد لەوێ بۆ خۆی تێکۆشانێکە.
له‌سه‌ر پرسی یەکگرتنەوەی حیزبی دیموکراتی کوردستان‌و لایه‌نه‌که‌ی دیکه‌ی دێموکڕات، کاک مسته‌فا مەولوودی ده‌ڵێ: ئێمە له ماوه‌ی ڕابردوودا دانیشتنمان بووەو هەنگاوی بەرەوپێشچوونمان ناوه، لەسەر هەندێک لە داخوازییەکانی ئەوان کێشەمان نییەو خەڵکیش لە رۆژهەڵات چاوەڕێی ئەوە دەکەن کە یەک حیزبی دیموکرات بوونی هەبێ. دیاره له کۆتاییدا هەر دەبێ یەکبگرینەوە.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ قسه‌کانی مهه‌ندیس حاجی ئه‌حمه‌دی، سەرۆکی پژاک که گوتبووی ئاڵای کوردستان ئاڵای نەتەوەی کورد نیە، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێ: “ئەو بەڕێزە لە هەندێک بواردا قسە دەکا کە رەنگە بۆ کەسێکی سیاسیی شیاو نەبێ، بۆ مەسەلەی ئاڵای کوردستانیش، بەڕاستی ئەمە زوڵمێکی گەورەیە لە مێژووی میللەتێک دەکرێ. ئەم ئاڵایەی ئێستا هەیەو لەسەر بینای پارلمانی هەرێمی کوردستان هەڵکراوە کە دەزگایەکی قانوونی‌و شەرعییە؛ بڕيارو پەسندی پارلمانی لەسەرە. دیاره حیزبێک لە بەشێکی دیکەی کوردستان قبووڵی نیە، ئەوە کەیفی خۆیەتی، لە دیدی ئێمەوە بەشێکی زۆری حیزب‌و لایەنی سیاسیی ئەم ئاڵایە وەکو ئاڵای نەتەوەیەک دەبینن‌و قبووڵی دەکەن و لە هەموو بارەگەکانی حیزب ئێمه‌شدا ئەم ئاڵایە هەڵکراوە. بۆیە پێم وایە ئەم قسانەی حاجی ئەحمەدی هیچ بنەمایەکی قانوونی‌و مه‌نتیقیی تێدا نییه.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وتووێژ له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌دا کاک مسته‌فا مه‌لوودی ده‌ڵێ: ئێمە دەمێکە گوتوومانە مەسەلەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەسەلەیەکی سیاسییەو ئەمەش پێویستی بە چارەسەرێکی سیاسی هەیە. چارەسەری سیاسیش گفتوگۆ‌و دیالۆگە. ئەگەر سەیری مێژووش بکەین باشترین چارەسەر ئەوە بووە کە هێزەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن. بۆیە هەرگیز ئەم چارەسەرە لە دەرەوەی بیرکردنەوەی ئێمە نەبووەو هەر لەم پەیوەندییەشدا دکتۆر قاسملوو لەسەر مێزی دانوستان لەگەڵ ئێران، گیانی خۆی بەخت کرد‌و شەهیدبوو. بۆیە ئێمە هەمیشە باوەڕمان بە دیالۆگ‌و گفتوگۆیە بەڵام کاربەدەستانی ئێران ئەم پەیامە وەرناگرن، ئێمە پێش دوو ساڵ لەگەڵ نوێنەرانی شوڕای ئه‌منیه‌تی میللی دانیشتنمان بووەو ئەوان هاتوونو ئێمەش قسەی خۆمان کردووە و چاوەڕێی ئەوان بووین و لەدوای ئەوەش ماوەی دوو ساڵە هیچ دیدار‌و کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ لایەنی ئێرانی نەبوه.
لینکی ئه‌م وتووێژه: