نوێنەری خامنەیی لە زانکۆی سەنعەتی شەریف، لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی خوێندکاریی زانکۆ، سەرەڕای هەڕەشە لە هەمبەر دەرکردنی بەیاننامەی خوێندکارانی ئەو زانکۆیە و ڕەخنەگرتن لەدەسەڵات بۆ کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەئۆکراینییەکە وتی: نابێ خویندکارەکان بەرەوتاریکی هەنگاو بنێن.
بەدوای تێپەڕینی ١٠ ڕۆژ لە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی خوێندکارانی زانکۆی سەنعەتی شەریف، کە لەو بەیاننامەیەدا خۆیندکارانی زانکۆ ڕەق و بێزاری خۆیان بۆ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەربڕیبوو، نوێنەری خامنەیی لە زانکۆ کە بەردەوام جموجوڵەکانی قوتابیان دە خاتە ژێرچاوەدێری وردەوە لە هەمبەر ئەو بەیاننامەیە کاردانەوەی نیشاندا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکاران، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، فەخرەدین تەباتەبایی، نوێنەری خامنەیی لە زانکۆی سەنعەتی شەریف ڕایگەیاند کە بڵاوکردنەوەی بەیاننامە لە یەکەمین ساڵوەگەری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە لە لایەن خوێندکارانی زانکۆوە دەبێتە هۆی ڕەزامەندی و دڵخۆشبوونی دوژمنانی ئێران.
لە درێژەی نامەکەی تەباتەباییدا هاتووەکە داوا لە هەموو خوێندکارانی زانکۆ دەکەین بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەم خەسارە و دڵخۆشنەکردنی دوژمنانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەم ڕێکەوتە بەدواوە خویندکارانی زانکۆ بەرەو تاریکایی هەنگاو هەڵنەهێننەوە.












