حیشمهتوڵلا تهبهرزهدی دهڵێ پشتیوانی له چارهسهری ئاشتییانهی پرسی کورد دهکهمو ئامانجمان تێکۆشان بۆ جێبەجێکردنی کۆنڤانسیۆنە جیهانییەکانی مافی مرۆڤە.
لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ نوێنەرایەتیی خولی دەهەمی مەجلیسی شورای ئیسلامی لە ئێران، حیشەتمەتوڵڵا تەبەرزدی، وتەبێژی بەرەی هەمبەستەگی بۆ دێموکراسی لە ئێران رایگەیاند کە ئامانجی سەرەکیی ئەوان تێکۆشان بۆ جێبەجێ کردنی کۆنڤانسیۆنە جیهانییەکانی مافی مرۆڤە. ئەو کە لە گروپێکی تێلگرامدا بۆ بەشداران قسەی دەکرد، پشتیوانیی خۆی بۆ چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد لە ئێرانو گەیشتنی ئەم نەتەوەیە بە مافە نەتەوەیییەکانی دووپات کردەوە.
تەبەرزەدی کە بە ئامانجی کاندیداتۆری بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی خولی دەهەمی مەجلیسی شورای ئیسلامی خۆی ناونووس کردوە، بە توندی دژایەتیی خۆی لەگەڵ چاوەدێریی ئیستسوابی دەربڕیو ئەرکی شورای نیگەهبانی وەک دژایەتی لە گەڵ چەمکی دێموکراسیو بێڕێزی بە شعووری خەڵک لێک دایهوه.
تەبەرزەدی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دژ بە سەپاندنی ئەو فەزا ئەمنیەتییە دوا کە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیو لە سەرووی هەمووانەوە سپای پاسداران بە سەر کوردستانیدا سەپاندوە.
ئەو بە تایبەتی ئاماژەی بە زۆریو چڕیی بنکە نیزامییەکان لە کوردستان کرد کە لە دوا سەردانی دا بۆ شارە جۆراوجۆرەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان سەرنجی ڕاکێشاوەو ئەوەی وەک نیشانەی زەقی ئهم بە ئەمنیەتیکردنەی رۆژهەڵاتی کوردستان پێناسە کرد.