ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی چلچەمەی شاری دیواندەرە بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندانەوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری دیواندەرە، بەبۆنەی هاتنی ٢ی رێبەندان ساڵرۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و دروشمی تایبەت چالاکییەکیی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەندامانی چالاک و هەڵسووڕی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە ناوچەی چلچەمەی شاری دیواندەرە بەبۆنەی هاتنی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بە بڵاوکردنەوەی تراکت و دروشمی تایبەت یادی ئەم بۆنە پیرۆزەیان لە ناوچەی چلچەمەی شاری دیواندەرە بەرز ڕاگرت.
لەلایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای سپاس و دەسخۆشی لە ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزب لە شاری دیواندەرە هیوای بەردەوام بوون لە ئەرکەکانیان بۆ بەئاوات دەخوازین.