ڕێژیمی ئێران لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەهۆی نەدانی مافی ئەندامیەتیی و قەرزەکانیەوە مافی دەنگدانی لە نەتەوە یەکگرتووەکان لێ سەندرایەوە.
ئانتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نامەیەکدا کە بۆ سەرۆکی کۆمەڵەی گشتی ئەو ڕێکخراوەیەی نووسیبوو، بە ئەماژە بە کەڵکەبوونی قەرزەکانی ڕێژیمی ئێران و نەدانی مافی ئەندامیەتیی بەو رێکخراوەیە، ڕێژیمی ئێران و ٩ وڵاتی دیکەی لە مافی دەنگدان لە کۆڕی گشتی ئەو رێکخراوەیە بێبەش کراون و تاکاتی دانەوەی قەرزەکانی بە نەتەوە یەکگرتووەکان مافی دەنگدانیان نییە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران ماوەی دووساڵە مافی ئەندامیەتیی نەداوە و دەبێ لانیکەم ١٦ میلیۆن و ٢٥١ هەزار و ۲۹۸ دۆلار به ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بدات تا بتوانێت دیسان ببێتەوە خاوەن دەنگ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.
بەپێی یاسایی بنەڕەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروڵاتێکی ئەندام لەو رێکخراوەیە ئەگەر بۆ ماوەی دووساڵ مافی ئەندامیەتییەکەی نەدا ئەوە لە لایەن ئەو ڕێکخراوەیەوە هەڵدەپەسێردرێ و مافی دەنگدانی لێوەردەگیردرێتەوە.












