لە شەبەکە دووی ڕێژیمی ئێران لە چاوپێکەتنێکدا لەگەڵ میوانی بەرنامەیەک کە کوردێکە و بە جلوبەرگی ڕەسەنی کوردی لە بەرنامەکەدا میوانە، پێشکەشکاری بەرنامەکە بە بێڕێزییەوە باسی ئەو جلوبەرگە دەکات.
پێشکەشکاری شەبەکە دووی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەیەکی ئەو کاناڵەدا کە کوردێکیان بانگهێشت کردووە و ئەو کوردەش جلوبەرگی ڕەسەنی کوردی لەبەر کردووە، پێشکەشکاری ئەو بەرنامەیە بە توانجەوە ئەو جلوبەرگەی بە جلوبەرگی شوانی ناوبرد.
مێژووی جلووبەرگ و فەرهەنگی نەتەوەی کورد زۆر لە زمان، کولتوور و فەرهەنگی نەتەوەکانی دیکەی ئێران کۆنتر و بەهاترە، بۆیە دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمی ئێران بەردەوام هەوڵی ناشیرین کردنی فەرهەنگ و کولتووری نەتەوەی کورد دەدەن.
هەر لەمبارەیەوە چەندین جاری دیکە لە دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بیڕیزی بە فەرهەنگ و دابونەریتی نەتەوەی کورد کراوە.
شایانی باسە کە، کۆماری پەتوسێدارە لە ماوەی ٤دەیەی دەسەڵاتداریی خۆیدا بەردەوام هەوڵی سڕینەوەی مێژوو و فەرهەنگی نەتەوەی کوردی داوە و کەڵکی لە هەموو ڕێگەیەک بۆ لە نێوبردنی مێژووی گەلی کورد وەرگرتووە، بەڵام بە خۆشییەوە لاوانی نەتەوەی کورد نەک هەر نەیانهێشتووە مێژوو و فەرهەنگیان خەوشدار بکرێ بەڵکوو لە هەوڵەکانیان بۆ بەرەو پێشبردنی کولتووری نەتەوەییان بەردەوامن و چۆکیان بە داگیرکەران و دوژمنانی نەوتەی کورد داداوە.












