بەرپرسی ناوەندی سڵامەتیی ژینگە و کاری وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیم ڕایگەیاند: پیسبوونی درێژماوەی هەوا لەگەڵ زیانەکانی دووکەڵی جگەرە ساڵانە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی ٤١هەزار و ٧٠٠کەس لە ئێراندا.
عەباس شاهسوونی بەرپرسی سڵامەتیی ژینگە و کاری وەزارەتی تەندروستیی رێژیم، لە بەرەبەری رۆژی ٢٩ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی ڕۆژی “هەوای پاک”، پیسبوونی هەوای لە شارە گەورەکانی جیهان بەهۆکاری مردنی خێرا زانی و وتی: زیانەکانی پیسیی هەوا بووتە هۆی کەمکردنەوەی زیاتر لە یەک ساڵ لە تەمەنی خەڵکی تەواوی جیهان.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەیکە، ئەوو وڵاتانەی کە ڕێژەی داهاتی مامناوەندی کەمتریان هەیە، مەترسی زورتریان لەسەر دەبێ، ئەوەشی زیاد کرد کە، پیسبوونی هەوا لە جیهاندا وەکوو چوارەمین هۆکاری گیان لە دەستدانی هاووڵاتییانە و جگەرە کێشانیش لە هەوای پیسدا هۆکارێکی سەرەکییە بۆ زووتر گیان لەدەستدانی مرۆڤ.